سۆسیال دیموکراتەکان بەڵێنیان داوە، کە ڕێوشوێنی نوێ بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانی داهاتی تاوانی باندە چەتەکان بگرنەبەر و، دەشیانەوێت یاساکە بگۆڕێت بۆ ئاسانکردنی لێسەندنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانیشیان.
ماگدەلینا ئەندەرشۆن سەرۆکوەزیرانی سوید، ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە یاڤێل گوتی: “لەمڕۆوە هەنگاوی زیاتر دەگرینە بەر دژ بە تاوانی چەتەکان، ئێمە دەستگەیشتنمان دەبێت بە ئەژمێرەکانیان و پارەکانیان و تەنانەت کاتژمێرەکانیشیان”.
ئەو پارتە دەیهەوێت یاساکە بگۆڕێت بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت بۆ وەرگرتنی پارە و سەروەت و سامانی باندە تاوانکارەکان.
لێکۆڵینەوەیەکی حکومەت لە مانگی کانوونی دووەمدا دەریخستبوو، کە دەبێت داهاتی تاوانباران زەوت بکرێت، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەدواداچوون بۆ تاوانێکی دیاریکراو بکات، بۆ ئەوەی ئەوە بەسە کە پیشانی بدەن، کە ئەوان باکگراوندیان هەیە لە چالاکی تاوانکاراندا.