بەگوێرەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا مانگی ئازاری ئەمساڵ، 441 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی گیان لەدەستدانە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ دەڵێ، قەیرانی مرۆیی بەردەوام لە ناوەندی دەریای ناوەڕاستدایە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند لە کاتێکدا 441 کۆچبەر لەم چارەکی ساڵەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان لە دەریای ناوەڕاست زۆر لەوە زیاترە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە نزیکەی سێ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا لە کاتی پشووی ئیستەردا، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەمساڵدا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتەی ئەوروپا، گەیشتۆتە 31،192 کەس.