ئەنفال ناسنامەی گەلێک

202r/4/13
کە باسی ئەنفال ئەکرێت ڕۆژە سەختەکانم بیر دێتەوە کەنزیکه ی زیاتر له 4.500 گوندمان خاپوور کرا . خەڵکەکەی به زۆرە ملی گوێزرایەوە بۆ ئۆردوگاکان . دەر کردنی کوردانی فەیلی لە سەر زێدی خۆیان بۆ ئێران . وە پاشان دەستی کرد بە گرتنی 8000 بەرزانی وە ژن ومناڵەکانیان ھێنانە قوشتەپە لە ناو ئۆردوگا دایان نان . پاشان بەعس بەوەشەوە نەوەستا بەپشتی جاش و بەعسیەکان کەوتنە گرتنی کەسوکاری پێشمەرگەو تەعریب کردنیان . بە تایبەت ئەو کەسە ی کە پیاوی دیار نەبوایە ، پاشان ئەم ئەنفالە درێژەی کێشا لە دەشتی کۆیە و گۆپتەپە و سێگرتکان و چەند شوێنکی تر . پاشان کیمابارانی ھەڵەبجەو بادیسان .کە لە ھەڵەبجە 5000 شەھیدو بریندارێکی زۆر ھەبوو کە ئیستاش زامی لە دڵی ھەموو کوردێکی بەدڵسۆزو بە شەرەف دایە ئینجا. ئێستاش ئێمەی کورد ئەو ئازارانەمان زوو لەبیر چۆتەوە بە داخەوە بەم ئارامییەی کوردستان ڕازی نین یان نەوەی 80 کان و90 تە کان ھیچ ناخۆشیەکیان نەدیوە لەوانەیە 80 کان‌ بیریان بێت زۆر ناڕازین لە ژیانی ئێستای کوردستان . . ھەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان و ئەنفال کراوان مردن و سەر شۆڕی بۆ دوژمنانی کوردو وە کوردستان ھەر شەکاوە بێت ئاڵا ڕەنگینە کەی کوردستان .
روناک

ڕەنگە بە دڵت بن