دوای گەشتێکی دوورودرێژ لە کەناراوەکانی تورکیا، کەشتی جیۆ بارێنتسی مۆدێسین سانس فرانتێیس (MSF)، بەلەمێکی کۆچبەرانی ڕزگارکرد، کە 106 کەسی هەڵگرتبوو، تێیدا 26 ژن و 42 لاویشیان تێدایە و، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەریا، کەشتییە ڕزگارکەرەکە لە شوێنی گەڕان و ڕزگارکردن لە کەناری ئیتالیا دۆزییەوە و، کەشتییەکە هێشتا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی دەستەڵاتدارانە بۆ ئەوەی لە یەکێک لە بەندەرەکانی نزیک ئیتاڵیا لەنگەر بگرێت.
ڕێکخراوەکە لە توییتێکدا کە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند، کە لە کاتێکدا دەستەی کەشتییەکە هەندێ ڕاهێنانی ڕزگارکردنی تەواو دەکرد، پێش ئەوەی بەرەو باشوور و ناوچەی گەڕان و ڕزگارکردن لە دەرەوەی لیبیا بچێت، کەشتییەکە داواکارییەکی لە ناوەندی هەماهەنگییەوە وەرگرت.
پاش چەند کاتژمێرێک کەشتییەکە بەلەمی کۆچبەرانی دۆزیەوە و، توانی هەمووان ڕزگار بکەن، بەڵام هێشتا چاوەڕێی ڕەزامەندی دەستەڵاتدارانی ئیتالیایە بۆ ئەوەی ڕزگاربووەکان لەسەر خاکەکەی دابنێت، لە تویتێکدا هاتووە کە بە هێواشی بەرەو ئیتالیا دەڕوات و، چاوەڕێی ڕێنوێنی دەکا، کەت لە سەنتەری هەماهەنگی رزگارکردنی دەریایی ئیتالی (MRCC) سەبارەت بە دابینکردنی بەندەرێکی سەلامەتیان بۆ دەکات.
بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، بەلەمی کۆچبەران نزیکەی پێنج ڕۆژ پێش ئێستا تورکیایان جێهێشتووە و، ژنێکی دووگیان و حەوت منداڵ لە نێوان تەمەنی یەک تا چوار ساڵیدا هەڵگرتووە.