ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئەمکارە ئەنجام دەدەن


بەرپرسی  ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سوید سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەوەش بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانییە لەو وڵاتە.
سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و، لەلایەن شۆڕش وادر رەحیم و هەڤاڵاننی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا، باسی لە چۆنییەتی هاوکاریکردنی و خزمەتکردنی رەوندی کوردستانی لە سوید کرا، ئەوەش بە هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، لە بەرانبەریشدا نوێنەری حکومەتی هەرێم، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و پیرۆزبایی گەرمی ئەو هەنگاوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن