لەبەر ئەم هۆکارە داوای رەگەزنامە بکەن

لە وەڵامی ڕەخنەکانی سەر حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەری هەمیشەیی و گۆڕینی بە کاتی، وەزیری کۆچ و کۆچبەری سوید دەڵێ، هەموو ئەوانەی مافی پەنابەری هەمیشەییان هەیە، دەبێ بە خێرایی داوای ڕەگەزنامەی سویدی بکەن، تا مافی مانەوەی هەمیشەییان بۆ کاتی نەگۆڕدراوە.

ماریا ستینەرگارد لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “Svenska Dagbladet” وتی: ” ئەوانەی رەگەزنامەی سویدییان وەرنەگرتووە، وا دیارە کە مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سویدییان جێبەجێ نەکردووە! ئەگەرنا بۆچی ناتوانن، یا نایانەوێت ببنە هاوڵاتی سویدی”.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەوان ڕازی نین بەو کەسانەی کە مافی پەنابەری هەمیشەیییان هەیە و کێشەیان هەیە، ببنە خاوەن رەگەزنامە، بەڵکو لەبەرانبەردا، مافی پەنابەری هەمیشەیییان لێ دەسەندرێتەوە و کاتییان پێ دەبەخشن.

باسی لەوەشکرد، ئامانج لە لێسەندنەوەی مافی پەنابەری هەمیشەیی زیاترە، نموونەش بەوە دێنێتەوە، هەندێ پەنابەر کە داوای مافی پەنابەرێتی و پاراستنی ژیانیان دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک سەردانی وڵاتەکەی دەکات، کەواتە بۆچی مافی پەنابەری هەمیشەیی بدرێتێ، کە ژیانی لە مەترسیدا نەبێت.

ئەو داوای لە هەموو کۆچبەران و پەنابەران کرد، تا دەست بە فێربوونی زمانی سویدی بکەن، هاوکات کار بۆ بەدەستهێنانی بژێوی خۆیان بکەن، وە زانیارییان لەسەر کۆمەڵگای سویدی هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن ببنە هاوڵاتییەکی تەواوی سویدی.

ڕەنگە بە دڵت بن