هەر پەنابەرێک خاوەن رەگەزنامەش بێت لەم وڵاتە دەردەکرێت

سەرۆکوەزیرانی سوید دەڵێ، کە حکومەتەکەی بەنیازە دەست بە توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی پێدانی هاوڵاتیبوون بکات هاوکات ئەوانەشی بە رەچەڵەک پەنابەرن، تاوان ئەنجام بدەن رەگەزنامەکانیان لێ دەسەندرێتەوە.

ئوڵف کریستەرشۆن رایگەیاند، ئەوان ڕەگەزنامەی سویدییان بە کەسانێک داوە، کە شایەنی ئەوە نین، بۆیە ئێستا پێدانی ڕەگەزنامە توندتر دەکرێت تەنانەت، بۆ ئەو گەنجانەش کە تەمەنیان نەگەیشتۆتە 18 ساڵ.

وتیشی، بەدەستهێنانی هاوڵاتیبوون دەگۆڕێت و بە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی درێژ و تونددا تێدەپەڕێت، هەرکەسێک تۆمارێکی نایاسایی هەبێت، هاوڵاتیبوون وەرناگرێت نە ئێستا و نە لە داهاتوودا.

کریستەرشۆن سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکی حکومی کە پارتی ڕاستڕەوی توندڕەو (SD) لەخۆ دەگرێت، جەختی لەوەکردەوە، کە هەرکەسێک تاوانێکی گەورەی ئەنجامدابێت، ناتوانێت ڕەگەزنامەی سویدی وەربگرێت، نەک هەر ئەوە، دەبێت لە وڵاتەکەدا دەربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە چەندین پێداویستی و مەرج بۆ بەدەستهێنانی هاوڵاتیبوون زیاد دەکرێن، وەک هەبوونی کار، یارمەتی، زمان بۆ هەڵسوکەوت و تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگای سویدی.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت، کە بەم دواییانە پەنابەرێکی تەمەن 17 ساڵ، لە گرتووخانە هەڵاتبوون، ئەوەش بووە هۆی ڕەخنەیەکی توند لە حکومەت و دامەزراوەکانی سوید، چونکە ڕەگەزنامەی سویدیان بەو گەنجەکە تاوانکارە داوە، سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە بە تۆمەتی کوشتن داواکراو بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن