لەم وڵاتە پەنابەران ڕووبەڕووی کێشە ئیدارییەکان دەبنەوە

بەگێرەی راپۆرتی ساڵانەی پارێزەری مافەکان، ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە سەختی مامەڵە ئیدارییەکان بۆ پەنابەرەکان زیادی کردووە.

ڕاپۆرتی ساڵانەی “پارێزەری مافەکان”ی فەڕەنسا، سەرکۆنەی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە ڕووبەڕووی پەنابەرەکان دەبنەوە، بەتایبەتی لە ڕووی دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، ڕێوشوێنە ئیدارییەکان، هاوکات سەبارەت بە پاراستنی منداڵان.

پارێزەری مافەکان، دەستەیەکی بەڕێوەبردنی سەربەخۆیە لە فەڕەنسا، کە لەلایەن پارێزەر کلێر هێدۆنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و، ئەرکی بەرگریکردنە لە مافەکانی هاوڵاتیان لە بەرانبەر پێشێلکارییە ئیدارییەکان.

هێدۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: “تێبینی پێشێلکارییەکانی مافەکانم کردووە، کە کاریگەری لەسەر پێکەوەژیانی کۆمەڵگا و دیموکراسی هەیە و، لە هەموو ئاستەکاندا لە زیادبووندایە”.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی سکاڵاکان بۆ ساڵی 2022 گەیشتۆتە زیاتر لە 125 هەزار کەس، ئەمەش بە ڕێژەی 9٪ زیادی کردووە لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.

جێی باسە، تەنیا لە هەرێمی پاریس، ژمارەی سکاڵاکان لە ساڵی 2019دا 6،540 بووە و لەساڵی 2022دا گەیشتە 21 هەزار سکاڵا، ئەمەش بە ڕێژەی 450٪ زیادی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن