داهاتی ڕاستەقینەی خێزانەکانی بەریتانیا، بە خێراترین ئاست و لە ماوەی زیاتر لە 14 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە دابەزین بۆ نزمترین ئاس، ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵئاوسانێکی بەرچاو دێت لەو وڵاتە.
نووسینگەی ئاماری نیشتمانی، بڵاویکردەوە، کە لە شوباتی ۲۰۲۳دا و لەنێو هەڵئاوساندا، تێکڕای داهاتی هەفتانەی ڕاستەقینەی دانیشتوان بە ڕێژەی ۳٪ کەمیکردووە، ئەمە گەورەترین کەمبوونەوەی تێکڕای داهاتی هەفتانەیە لەوەتەی ساڵی 2009 ەوە، کاتێک لە نێوان شوبات و نیسانی ئەو ساڵەدا بە ڕێژەی 4.5٪ دابەزیبوو.
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە داهاتی ڕاستەقینەی دانیشتوان کەمیکردووە سەرەڕای بەرزبوونەوەی کرێ بەهۆی ڕێژەی هەڵئاوسانی مەترسیدار لە وڵاتەکەدا.
نووسینگەی ئاماری نیشتمانی ئەوەشی ڕایگەیاند، کە ڕێژەی بێکاری لە بەریتانیا و لە مانگی شوباتدا بەرزبووەتەوە بۆ 3.8٪.
ڕێژەی هەڵئاوسان لە بەریتانیا لە مانگی شوباتدا، بازدانێکی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە 10.4٪ بەراورد بە 10.1٪ لە مانگی کانوونی دووەمدا.