دادگای ئەوروپا لەسەر پەنابەرێک دێتە دەنگ

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، لە یەکەم حاڵەتیدا ئیدانەی بارودۆخی ژیانی پەنابەرێک لە ناوەندێکی وەرگرتنی یۆنان دەکات و، مەرجەکانی پێشوازیکردنی ئەو وڵاتەی بە “نامرۆڤانە و خراپ” وێنا کردووە.

لە 4ی نیسانی 2023، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بڕیاری خۆی لەسەر کەیسێک کە لەلایەن پەنابەرێکەوە دژی یۆنان پێشکەش کرابوو بڵاوکردەوە، دادگاکە بە کۆی دەنگ بڕیاریدا، یۆنان قەدەغەی ئەشکەنجەدانی پێشێلکردووە و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو پەنابەرەدا کردووە، هاوکات قەرەبووی 5000 یۆرۆی بە پەنابەرەکە داوە، کە لە کامپێکی دوورگەی سامسۆدا بووە.

ئەو ژنە پەنابەرە لە مانگی ئابی 2019 گەیشتۆتە سامۆس و دەستبەجێ لەژێر سنووردارکردنی جوگرافی لە دوورگەکە دانراوە، هەرچەندە ئەو لە کاتی گەیشتنیدا دووگیانییەکەی لە مانگی شەشەمیدا بووە، بەڵام هیچ شوێنێکی نیشتەجێبوونی نەبووە، ناچاربوو بەبێ هیچ پاڵپشتییەک بڕوات بۆ ئەوەی لە پەناگەیەکی کاتی لە دەرەوەی ناوەندی پێشوازییە قەرەباڵغەکەدا بژی و، ناچاربووە لە چادرێکدا بمێنێتەوە.

جێی باسە، ئەمە یەکەمجارە کە دادگا بارودۆخی ژیانی پەنابەرێک لە یۆنان بە نامرۆڤانە و خراپ وێنا بکات، لەگەڵ ئەوەشدا، دادگا سێ ساڵی خایاندووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی، بەگوێرەی بەڵگە و ڕاپۆرتەکان لەسەر بارودۆخەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن