پەنابەرێکی مەغریبی لە شاری ئەریستۆی ئیتالیا، لەبەردەم دوو منداڵی خۆشەویستەکەیدا، دایک و خۆشەویستەکەی بە چەقۆ دەکوژێت.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، پەنابەرەکە ناوی “جەوادە” و تەمەن 38 ساڵە و، خۆشەویستەکەی ناوی سارا ڕوچی تەمەن 35 ساڵە و، دایکیشی ناوی “برونێتا ڕیدۆڵفی” تەمەن 76 ساڵە، تاوانەکە لەبەردەم چاوی کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ و کچێکی تەمەن دوو ساڵدا ڕوویداوە.
تاوانبارەکە و قوربانییەکە هیچ پەیوەندییەکی هاوسەرگیرییان نەبووە، بەڵام لە شوقەی خۆشەویستە ئیتالییەکەیدا پێکەوە ژیاون، ناکۆکی لەنێوانیاندا روو دەدا و پەنابەرە مەغریبییەکەش بە چەقۆ خۆشەویستەکەی و، دواتر دایکەکەش دەکوژێت.
هەر لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە، کوڕە گەورەی قوربانییەکە، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و، دەگەنە شوێنی مەبەست و ئەنجامدەرەکە دەستگیر دەکەن.
شایەتحاڵەکان بە پۆلیسیان وتووە، تاوانبارەکە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دەژی و، جەختیان لەوەکردۆتەوە، کە دایکی قوربانییەکە دوور لە ماڵەکەیان دەژی، بەڵام زۆر جار سەردانی کردوون.