ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن بەشداری کۆڕبەندێکی پەرلەمانی بەریتانیایان کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی تایبەتی پەرلەمانی بەریتانیای کرد.

رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەشداری کۆڕبەندێکی دەربارەی چارەنووسی ئافرەت و مافی ئافرەت لە چوار پارچەی کوردستان کرد، کە لە پەرلەمانی بەریتانی رێکخرابوو.

کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی دوو ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و چەند رێکخراوێکی جیاواز بەڕێوەچوو، کە تێیدا لە میانەی کۆڕبەندەکەدا سەرنج و بۆچوون و پێشنیار ئاڵوگۆڕکران.

ڕەنگە بە دڵت بن