چەند رێنماییەکی گرینگ بۆ پەنابەران بڵاودەکرێتەوە

دەزگای کۆچی سویدی چەند ڕێنماییەکی نوێی بۆ ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەی هەمیشەیی و کاتییا هەیە بڵاوکردۆتەوە، کە بیانەوێت لە پشووی هاویندا گەشت بکەن، کە پێویستە چەند شتێکی زۆر گرینگ لەبەرچاو بگرن.

فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی سوید، چەند رێنماییەکی بۆ گەشتکردنی هاوینەی ئەو پەنابەرانە بڵاوکردۆتەوە، کە مافی مانەوەی هەمیشەیی، یا کاتییان هەیە، کە تێیدا هاتووە، ئەو کەسەی مافی پەنابەری هەمیشەیی هەیە، دەتوانیت تا ساڵێک لە دەرەوەی سوید بمێنیتەوە.

هاوکات ئەگەر پێویست بکات، هەر کەسێ مافی پەنابەری هەمیشەیی هەبێت، لەوانەیە ڕێگەی پێ بدرێت تا دوو ساڵ لە دەرەوەی سوید بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر مافی مانەوەی کاتی بێت، دەتوانێت گەشت بۆ دەرەوەی سوید بکات.

ئەوەش هاتووە، هیچ سنوورێکی کاتی سنووردار نییە بۆ مانەوەی کاتی، بەڵام پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە مانەوەی زۆری ڕۆژەکان لە دەرەوەی سوید، لەوانەیە کاریگەری لەسەر داواکارییەکانی داهاتوو هەبێت، بۆ نموونە بوونە خاوەن رەگەزنامەی سوید.

جێی باسە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هەر کەسێ مافی پەنابەری کاتی بەسەر بچێت و لە دەرەوەی سوید بیت، لەوانەیە نەتوانیت بگەڕێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن