کەنەدا ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات

حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند، بەنیازە ڕێوشوێنی نوێ بەرانبەر کۆچبەرانی سودانەوە بگرێتەبەر، کە مافی نیشتەجێبوونی کاتییان هەیە و لە ئێستادا لە کەنەدا نیشتەجێن.

حکومەتی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی وەزیری کۆچبەری کەنەدا شۆن فریزەر وتی، هاوڵاتیانی سودان دەتوانن داوای درێژکردنەوەی مافی پەنابەرێتیان لە کەنەدا بکەن، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات بەردەوام بن لە خوێندن و کارکردن.

حکومەت ڕایگەیاند کە پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی و کاتی بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا لە سودانن دەکات، ئەوەش بۆ ئاسانکردنی مامەڵەکانیان.

ڕەنگە بە دڵت بن