وڵاتێک ئەم کارە مەترسییە بەرانبەر کۆچبەران دەکات

پاسەوانی کەناراوەکانی وڵاتێک تۆمەتبارکراون بە دزینی بزوێنەری ئەو بەلەمانەی، کە لە دەریای ناوەڕاستدا کۆچبەران بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا دەپەڕێننەوە، بەوەش ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و کۆچبەران، هۆشدارییان داوە، کە دەستەڵاتدارانی تونس کرداری مەترسیدار بۆ سنووردارکردنی هەوڵەکانی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان دەریای سپی ناوەڕاست دەگرنەبەر، ئەوەش دزینی بزوێنەری بەلەمەکانیان.

کۆچبەران پاسەوانی کەناراوەکانی تونس تۆمەتبار دەکەن بەوەی ڕێگری لە بەلەمەکانیان دەکەن و، هەر لەنێو دەریادا و بزوێنەرەکانی بەلەمەکانیان لێدەکەنەوە و جێیاندەهێڵن.

جێی باسە، بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوە مرۆییەکان، پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیا و یۆنانیش هەمان کار بەرانبەر کۆچبەران دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن