ژمارەی ئەو پیاوانەی رووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، وەزارەتی پەیوەندیداریش ئەو راستییەی پشتڕاستکردۆتەوە.
ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆی گشتی 4498 پەیوەندی تەلەفۆن لەسەر هێڵی فریاگوزاری تۆمارکراوە، کە نزیکەی نیوە زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی، دوو لەسەر سێی ئەو کەسانەی داوای ڕاوێژکارییان کردووە، ڕاستەوخۆ بەهۆی توندوتیژییەوە زیانیان بەرکەوتووە، باوترین کێشە توندوتیژی دەروونی بووە، کە زۆرجار لەگەڵ توندوتیژی جەستەیی و سێکسیشیا رووبەڕوو بۆتەوە.
پڕۆژەی هێڵی فریاگوزاری سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ویلایەتەکانی باڤاریا و باکووری ڕاین-ڤێستفاڵیاوە دەستی بە یارمەتیدانی ئەو پیاوانە کرد، کە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە.
لەو کاتەوە، نزیکەی دە هەزار پەیوەندی لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ، یا چاتەوە ئەنجام دراوە.