باندێکی پەنابەری ساختەکار دەستگیر دەکرێن..فێڵیان لە دەیان کەس کردووە

بەگوێرەی میدیاکان، دەستەڵاتداران توانیویانە باندێکی پەنابەری ساختەکاری دەستگیر بکەن، کە کەسێکی تەمەن 49 ساڵ سەرکردایەتییان دەکات.

میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند، کە دادگای تاوانی تۆلۆز لە مانگی هەشتەوە دەست بە دادگاییکردنی ئەندامانی باندێک دەکات، کە کرێکارانی وەرزی مەغریبییان لە فەڕەنسا بە ساختە دامەزراندووە و، بڕە پارەیەکی زۆریشیان لێسەندوون.

باندەکە بە رەچەڵەک مەغریبین و، بڕی 8000 بۆ 12 هەزار یۆرۆیان لە بەرامبەر هەلی کارێکی ساختەدا لە هەر کەسێک وەرگرتووە، کە لە مەغریبەوە هێناویانن.

ئەو کەسەی سەرکردایەتی باندەکەی کردووە، پیاوێکی مەغریبی تەمەن 49 ساڵە، بە پێدانی گرێبەستی کار بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ دەرکردنی بەڵگەنامەی مافی پەنابەری کار لە فەڕەنسا، قوربانییەکانیان هەڵخەڵەتاندوون.

ڕەنگە بە دڵت بن