ئەم وڵاتە کۆچبەران دەردەکات

پەرلەمانی لیتوانیا یاسای دەرکردنی کۆچبەرانی دەرکرد، کە هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە نێو وڵاتەکەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لەوەی ئەو کردارە نایاساییە و پێشێلی مافەکانی پەنابەران دەکەن و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە.

دوێنێ سێ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی لیتوانیا، هەموارکردنەوەی یاسای سنوورەکانی ویلایەتەکانی بە 86 دەنگ بەرامبەر هەشت دەنگی دژ و 20 دەنگیش دەنگیان نەدا، دەرکردنی کۆچبەرانیان پەسەند کرد، ئەوەی ماوە دەبێ لەلایەن سەرۆک جیتاناس نوسودا واژۆ بکرێت.

هەموارکردنی یاساکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە داڕێژراوە و، کرداری ئێستای ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە بەهێزتر دەکات، کە هەوڵدەدەن سنوور تێپەڕێنن و ڕێگە بە دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە دەدا، کە تا پێنج کیلۆمەتر لەنێو خاکی لیتوانیادان، بەڵام لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێکەوتەوە، کە دەڵێن یاساکە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی دەکات.

بەڵام وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆی دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموارکردنەکان ئامانجیان ڕێگریکردنە لە جوڵەی کۆچبەران، کە لەلایەن ڕژێمی بیلاڕوسەوە پشتیوانی دەکرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن