پۆلیسی ئەڵمانیا تەرمی گەنجێکی پەنابەری لەنێو ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزیوەتەوە، هاوکات تۆمەتەکانیش ئاڕاستەی کەسێکی تەمەن 45 ساڵ کراون.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو گەنجە سورییە و لەلایەن پۆلیسەوە بە مردوویی لەنێو ماڵەکەی خۆی، لە شاری دۆرتمۆندی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پەنابەرە سورییەکە ناوی “ئەحمەد محەمەد موراد”ە و تەمەن 24 ساڵە و خەڵکی شاری ڕەققەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، گومانەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانەکە ڕەوانەی پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ کراوە و، پۆلیس دەستی بە گەڕان بەدوایدا کردووە.