سەرۆکوەزیری سوید دەڵێ، کە حکومەتەکەی ڕێگە بە وەرگرتنی پەنابەر نادا، هەروەها پابەندبوونیشی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی TIDO، کە لەنێوان پارتی هاوپەیمانان و پارتی دیموکراتەکانی سوید (SD) مۆرکراوە، دووپاتکردەوە.
ئۆڵف کریستەرشۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەر بڕیارێکی ئەوروپا ڕەت دەکاتەوە کە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، هەروەها ڕوونیشیکردەوە، ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتەکان بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، سەبارەت بە یاساکانی نەتەوەیی و کۆچ و پەنابەری و زمان و داهات لە جێبەجێکردندایە.
کریستەرشۆن جەختی لەوەکردەوە، کە حکومەتی ئێستا، سیاسەتی کەمکردنەوەی کۆچ جێبەجێ دەکات، ئەوەش بە توندکردنەوەی یاساکانی کۆچ و پەنابەری، تەنانەت ئەگەر بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا پێچەوانەی سیاسەتەکانی وڵاتەکەیشی بێت.