لە کاتێکدا حکومەتی سوید هەوڵدەدا یاساکانی وەرگرتنی پەنابەری توندتر بکات، بەڵام ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا، خەون بە کۆچکردنیان بۆ ئەو وڵاتە دەبینن.
لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی “Delmi” بڵاوکراوەتەوە، تایبەتە بە کێشەکانی کۆچ، دەریخستووە، کە نیوەی ئەوانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ سوید، لە پێنج وڵاتدا دەژین، وەک: چین، ئێران، تورکیا، عێراق و ڕووسیا.
وڵاتە تازە گەشەکردووەکان، کە داهاتی هەر تاکێکیان نزمە، یا مامناوەندن، گەورەترین سەرچاوەی ئەو وڵاتانەن، کە دەیانەوێت کۆچ بکەن، جا بۆ سوید بێت، یان وڵاتانی دیکەی ئەوروپی.
توێژینەوەکە لەلایەن دوو توێژەری زانکۆی ئۆپسالای سوید ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای ڕاپرسییەکی ساڵانەی گالوپ، کە لە 160 وڵاتدا ئەنجامدراوە و، نموونەکە لە سەدا 99 ی دانیشتوانی جیهان پێکدێنێت.