لە کاتێکدا کۆچبەران بەردەوامن لە ڕۆیشتن بۆ دوورگەی لامپێدۆسای ئیتالیا، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێ، کامپی زیاتر لە دوورگەکە دروست دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا، فراوانکردنی ناوەندی وەرگرتنی کۆچبەران لە دوورگەی لامپێدۆسا ڕاگەیاند، دامەزراندنی 850 شوێنی دیکەش لە ماوەی 20 ڕۆژدا لەو کامپەدا تەواو دەکەن، کە بە فەرمی دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی 400 پەنابەر.
ڕێکخراوە ناحکومییە مرۆییەکانی وەک ڕزگارکردنی منداڵان ئیدانەی بارودۆخی تەندروستی نالەبار و قەرەباڵغی کامپەکانی کۆچبەران دەکەن، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ژمارەی پەنابەرەکان لەو کامپەدا گەیشتە 2705 کەس.
جێی باسە، ئاژانسی ئیتالی ANSA ڕایگەیاند، کاربەدەستان ڕۆژی هەینی زیاتر لە 1300 کۆچبەریان بۆ دوورگەی سیسیلیا گواستۆتەوە.