لەم وڵاتە کامپێکی پەنابەران ئاگری تێبەردەدرێت

پۆلیسی ویلایەتی دارمشتاتی ئەڵمانیا دەڵێ، ئاگر لە کامپێکی پەنابەران کەوتۆتەوە و، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی ویسەر، سەبارەت بە ئاگرەکە، لە تویتەر نووسیویەتی: “هەواڵێکی ناخۆشە، خۆشبەختانە هێشتا هیچ کەسێک لەوێ نیشتەجێ نەبووە، بەڵام سووتاندنی کامپێکی پەنابەران پشتگوێخستنی مرۆڤایەتییە، ئەگەر تاوانبارەکە بدۆزرێتەوە، ئەوا دەبێت بە توندی سزا بدرێن.

پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئاگرەکە بە مەبەست بووە و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێ، بەهای ئەو زیانانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە ڕوویداوە بە سەدان هەزار یۆرۆ خەمڵاندووە.

ڕەنگە بە دڵت بن