دادگایەکی ماڵتا حەوت پەنابەری بە هاندان و ڕاهێنانی کەسانی دیکە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە ئەوروپا تاوانبار کرد.
پۆلیس دەڵێ، رۆژی شەممە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هەماهەنگی پۆلیسی یۆرۆپۆل ٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە، کە تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 27 ساڵدایە و خەڵکی سوریان.
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، دوێنێ یەک شەممە، لەلایەن دادگای ماڵتاوە، گرووپەکە تۆمەتبارکراون بە پەیوەندی بە ڕێکخراوێکی توندڕەوەوە و هاندانی تیرۆریزم لە ڕێگەی نامەی گشتییەوە.
هەروەها حەوت سورییەکە تۆمەتبارکراون بە ڕاکێشانی کەسانی دیکە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و، ئاڕاستەکردنی کەسانی دیکە بۆ بەکارهێنانی تەقەمەنی و چەک، بۆ گەشتکردن بۆ ئەوروپا تا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
سەرجەم تۆمەتبارەکان، دانیان بەوەدا نا کە تاوانبارن، تۆمەتبارەکان دەکرێ ڕووبەڕووی سزای هەتاهەتایی زیندانیکردن ببنەوە.