کۆچبەران بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەر پۆلیس

لە کاتێکدا هەوڵیاندا ڕێگری لە بەلەمێکی کۆچبەران بکەن، ئەفسەرێکی پۆلیسی فەڕەنسا بە چەقۆ لێیدرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “Le Monde”ی فەڕەنسی، ئەفسەرەکە هەوڵی داوە بە چەقۆیەک هەوای بەلەمە لاستیکییەکەی کۆچبەران بەتاڵ بکاتەوە، بەڵام لەلایەن یەکێ لە کۆچبەرەکانەوە چەقۆی لێدراوە و بەهۆی برینەکەیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە.

رۆژی شەممە چەند کۆچبەرێک بە بەلەمێکی لاستیکی دەیانەوێت لە نزیک کالێیەوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و، پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنساش دەیانەوێت رێگرییان لێ بکەن، تا ئەو گەشتە مەترسیدارە ئەنجام نەدەن.

هێرشەکە بۆ سەر ئەفسەرەکە لە کاتی شەڕێکدا لەگەڵ کۆچبەرەکاندا ڕوویداوە و، لەو ماوەیەدا ئەفسەرەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە.

جێی باسە، پۆلیس ڕاپۆرتی چەند ڕووداوێکی دووبارەی کۆچبەرانی داوە، کە بە شێوەیەکی توندوتیژ هێرش دەکەنە سەر ئەفسەرانی فەڕەنسا، کاتێ هەوڵدەدەن ڕێگرییان لێبکەن لە پەڕینەوەیان.

ڕەنگە بە دڵت بن