پڕۆژەی مەیە بۆ سوید.. دژ بە پەنابەران

حکومەتی سوید بەنیازە کۆچ بۆ سوید سنووردار بکات، لەوانە دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ ئەوەی سوید کەمتر سەرنجڕاکێش بکات وەک شوێنێک بۆ کۆچبەران.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت، لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو وتار و چاوپێکەوتنانەی، کە لەلایەن وەزیری کۆچبەری سوید ماریا مالمەر شتاینەرگارد لە ڕۆژنامە ئەوروپی و نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجامدراون، بڵاوکردۆتەوە و تیشک دەخاتە سەر ئەو کێشانەی، کە سوید بەهۆی کۆچبەرانەوە دەناڵێنێت.

زیاتر لە نیوەی ئەو کۆچبەرانەی لە دەرەوەی سوید لەدایکبوون، ناتوانن پشتیوانی خۆیان بکەن و کار بکەن، بەڵکو پشت بە هاوکاری کۆمەڵایەتی دەبەستن، هەر ئەمەش لە کۆتاییدا خاڵێکی سەرەکی بوو بۆ لایەنە ڕاستڕەوەکان، تا جەخت لەسەر توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ بکەن، هەروەها سنووردارکردنی یارمەتی و توندکردنی مەرجەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی.

ڕۆژنامەکە لێدوانەکانی وەزیر و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی وەک بەشێک لە هەڵمەتێک بە ناوی “مەیە بۆ سوید” پێناسە کردووە، کە ئامانجی ئەو کەسانەیە دەیانەوێت کۆچ بۆ سوید بکەن و داوای پەنابەری بکەن.

لە چاوپێکەوتنە جۆراوجۆرەکانیدا، وەزیر باس لەو ڕێوشوێنە توندانە دەکات کە حکومەت دەیەوێت بیگرێتەبەر، بە پێچەوانەی ئەوەی سوید لە ڕابردوودا بینیویەتی.

وەزیر دووپاتی کردەوە کە پلانێکی حکومەت هەیە بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئاڕاستەی کۆچ و چارەسەرکردنی کێشەکانی سوید.

ڕەنگە بە دڵت بن