یۆرۆستات لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ، ئەو پەنابەرانەی لە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دەرکردنیان دراوە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا، کە بنکەکەی لە لوکسەمبۆرگە، رایگەیاند، فەرمانەکان بۆ دەرکردنی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا زیادی کردووە، بەڵام بە شێوەی نایاسایی دەمێننەوە.
وتیشی لە ساڵی 2022 دا، 422 هەزار و 400 پەنابەر فەرمانیان پێکراوە لە یەکێتی ئەوروپا بچنە دەرەوە، بە بەراورد بە 342 هەزار و 100 کەس لە ساڵی 2021 دا.
لەو نێوەندەدا فەڕەنسا زۆرترین فەرمانی دەرکردنی داوە، کە 135 هەزار و 650 پەنابەر بووە، دواتریش کرواتیا بە (40،525) دێت، وە یۆنان (33 هەزار و 500) کەس، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زۆربەیان خەڵکی جەزائیر و مەغریب و پاکستانن.
لە ساڵی 2022 دا نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەبێ مۆڵەتی نیشتەجێبوون تۆمارکراون، ئەمەش بە ڕێژەی 59٪ زیادی کردووە.
دوای هەنگاریا، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەڵگەنامەی یاساییان نییە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا تۆمارکراون، زۆربەیان لە سوریا و ئەفغانستان و مەغریبەوە رۆیشتوون.