بۆ ئەوەی کۆچبەران نەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا ئەم کارە دەکرێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا، پۆلیس یەکێ لە گەورەترین کامپەکانی باکووری وڵاتەکەی تێکداوە، کە دەیان کۆچبەری تێدا دەژیا.

پۆلیس کامپێکی کۆچبەرانی لە گراند سانت تێکدا، کە نزیکەی 200 کۆچبەری تێدا ژیاوە، هاوکات بە پاس کۆچبەرەکانیان بۆ ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی دوور لە کەناراوەکانی شارەکە گواستۆتەوە، تا نەتوانن لەوێوە بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە.

بەگوێرەی وتەی کۆچبەرەکان، هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێکراوە، ئەگەر سواری پاسەکان نەبن، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پۆلیس 15 کۆچبەری دەستگیرکردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن