ئەڵمانیا: پەنابەرێکی تیرۆریست سزا دەدرێت

دادگای باڵای دوسلدۆرفی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای باکووری ئەڵمانیا، سزای زیندانی بەسەر پەنابەرێکدا سەپاند.

دادگاکە، دوای ئەوەی پشتڕاست کرایەوە، کە پەنابەرە تەمەن 40 ساڵەکەی خەڵکی سوریا، ساڵی 2013 ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بووە، سزای سێ ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێندرا.

جێی باسە، ئەو تیرۆریستە، ساڵی 2015 گەیشتۆتە ئەڵمانیا و لەو کاتەوە وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژی.

ڕەنگە بە دڵت بن