ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سوید ئەوە ئاشکرا دەکات، کە زیادبوونی هەڵەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە سەدان منداڵ، کە لە خێزانەکانیان سەندراونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بە لایەنی کەمەوە 150 حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو منداڵانە تۆمار کراوە، کە لە خێزانەکانیان سەندراونەتەوە، ئەوەش لە ماوەی ساڵانی 2019-2020 دا بووە، جەختیشی کردەوە، لەسەر ئەوەی ئەو منداڵانە بەهۆی پشتگوێخستن و چاودێرییەکی خراپەوە تووشی نەخۆشی و ئەو ڕووداوانە بوون.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کاتێک پێداچوونەوە بەو لێکۆڵینەوانە کراوە، ئاشکرا بووە کە 150 منداڵ زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش بەهۆی هەڵەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە، یا بەهۆی هەڵە لە شێوازی مامەڵەکردنیان، بۆ نموونە، جۆری ئەو زیانانەی کە منداڵان تووشی بوون، بریتی بووە لە دەستدرێژی جەستەیی، یا دەروونی.