هێرش دەکرێتە سەر دوو کچە پەنابەر

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، دوو کچی پەنابەر کە حیجابیان لەبەردا بووە، لەلایەن توندڕەوە ئەڵمانییەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

ئەمڕۆ شەممە، دوو توندڕەوی ئەڵمانی هێرشیان کردۆتە سەر دوو کچی پەنابەری تەمەن 14 و 15 ساڵ لە بازاڕی شارۆچکە لە شارۆچکەی دێساوی ویلایەتی زاکسنی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و، سەرەتا سەرپۆشەکانیان لابردوون و، دواتر لێیانداون تا ئەوەی کەوتوونەتە سەر زەوی.

ئەو دوو کچە لە کاتی هێرشەکەدا بە سووکی بریندار بوون، لێکۆڵینەوەی لەسەر کەیسەکە دەکرێت، داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، کە هێرشەکە بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە بووە و، هێشتا گەڕان بەدوای ئەو دوو پیاوەدا بەردەوامە.

وەزیری ناوخۆی زاکسن تامارا زیچانگ، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی کرد و، جەختی لەوە کردەوە، کە دەستەڵاتداران هەموو تاوانێکی ڕق وکینە بەرانبەر پەنابەران بە جددی وەردەگرن.

ڕەنگە بە دڵت بن