کێشەی کۆچبەران گفتوگۆیەکی توندی نێوان سەرۆکەکانی لێکەوتەوە

لە دیبەیتی نێوان چەند سەرۆک پارتێکی سوید، سەرۆکی پارتی لیبراڵ پێشنیاری توندکردنەوەی فێربوونی زمان و پێداویستییەکانی وەرگرتنی رەگەزنامە و زیادکردنی پێداویستییەکانی نیشتەجێبوونی کاری بۆ پەنابەران کرد.

یۆهان پێرشۆن ئەوەش ئەوەشی خستەڕوو، کە باوەڕیان وایە بازاڕی کاری سوید، پێویستی بە چاکسازییە، پەنابەران پشت بە پارەی بیمەی بێکاری دەبەستن، بیمەی تەندروستی باش و موچەیەکی باش، هەموو ئەوانەی بە وێران بوون وێنا کرد.

گفتوگۆکانی دوێنێی نێوان سەرۆکەکانی لایەنەکان چەند تەوەرێکی تێدابوو، وەک: ئابووری خێزانەکان، کلتوور، کەشوهەوا و تێکەڵبوون و پەنابەران.

ڕەنگە بە دڵت بن