ئەنجامی ڕاپرسییەک کە دەریدەخات، کە زۆرینەی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لە بیرۆکەی گواستنەوەی دۆسیەکانی پەنابەران دەکەن بۆ دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا.
ئەو ڕاپرسییەی کە دوێنێ کەناڵی ئەڵمانی (ARD) ئەنجامی داوە، لە هەر پێنج ئەڵمانییەک چواریان پشتگیری بیرۆکەی گواستنەوەی دۆسیەی پەنابەران بۆ دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن، ئەوە هاوشێوەی وڵاتی ئوسترالیا، کە هەرگیز کۆچبەری نایاسایی وەرناگرێت.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، لە سەدا 46ی ئەوانەی ڕاپرسییەکەیان ئەنجامداوە، دەڵێن کۆچبەران زیانیان زیاترە وەک لە سوودیان بۆ ئەڵمانیا.
لە کاتێکدا لە سەدا 52 دەڵێن پێیان باشترە پەنابەری کەمتر وەربگرن و، 33٪ وتیان کە پشتیوانی لە وەرگرتنی پەنابەران دەکەن وەک ئەوەی ئێستا دەیکەن.
لە کاتێکدا 84٪ پشتیوانی لە پێشوازیکردنی ئەو پەنابەرانە دەکەن کە لە جەنگ هەڵهاتوون، و 70٪ی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لە وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە کاریگەرییەکانی کارەساتی سروشتی، یا چەوسانەوەی ئایینی، یان سیاسی هەڵهاتوون.
ئەم ژمارەیە دابەزی بۆ تەنیا 30٪ی ئەڵمانییەکان، کە پشتیوانی لە وەرگرتنی پەنابەران دەکەن، ئەوەش لەبەر هۆکاری ئابووری.