نزیکەی دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی لامپیدوزای ئیتالیا و کۆچبەرێکیش گیانی لەدەستداوە و، سێ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی لامپیدوزای ئیتالیا، کە زۆربەیان لە زوارا و زاویە و سابراتا و تاجورای لیبیاوە بوون و، زۆربەیان خەڵکی ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئەسیوپیان.
هاوکات سێ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون، دوای ئەوەی بەلەمێک کە نزیکەی 40 کەسی تێدابوو نوقم بوو، بەگوێرەی ڕێکخراوی ناحکومی ئەڵمانی Reskiship. وتەبێژێکی تونسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ماسیگرێکی تونسی 37 کەسی ڕزگارکردووە و سێ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، 130 کۆچبەریان ڕزگارکردووە کە تیمەکەیان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە زانیارییان پێگەیشتووە، کۆچبەرەکان لەناو بەلەمێکی قەرەباڵغی داردا بوون کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دەریادا گیریان خواردبوو، ئەوەش بەهۆی تێکچوونی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە، زۆربەی ڕزگاربووەکان خەڵکی مالی و سوریا بوون.
پاسەوانی ئیتاڵی V7003 ی Guardia di Finanza کۆچبەرەکانی هەڵگرت و خنکاندنی ژنێکی کینی ڕاگەیاند.