ئەڵمانیا: گەنجێک ویستوویەتی چی بەرانبەر پەنابەرانی موسڵمان بکات و چۆن سزا درا

دادگایەکی ئەڵمانیا سزای زیندانی بەسەر گەنجێکی وڵاتەکەیدا سەپاند، کە کاری بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی ڕەگەزپەرستی و دژە کۆچبەران و جولەکەکان کردووە.

دادگایەکی فرانکفۆرت، سزای سێ ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەر گەنجێکی ئەڵمانی تەمەن 21 ساڵدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی تاوانبارکردنی بەوەی هەوڵی پێکهێنانی گرووپێکی تونڕەوی نازی داوە، کە بنکەکەی لە ئەمەریکایە و پلانی هێرشیان بۆ سەر کۆچبەران و جولەکەکان داناوە.

دادگای باڵای هەرێمی فرانکفۆرت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو گەنجە ناوی مارڤێن ئێیە و، بە سێ ساڵ و دە مانگ زیندانی سزادرا.

بەگوێرەی دادگاکە، ئامانجی گرووپەکە هێرشکردنە سەر سیاسەتمەداران، جولەکە و کۆچبەران بوون، مارڤێن هەنگاوی گرتەبەر بۆ کڕینی چەک و پێنج ئامێری تەقینەوەی دروستکراوی کۆکردۆتەوە، کە تۆپی پۆڵاینی تێدابووە و، داوای کەلوپەلی دیکەی لەڕێی ئینتەرنێت داوە، ئەوەش بۆ دروستکردنی تەقەمەنی زیاتر.

تۆڕی ئەتۆماڤێندیفێرنس کە لە ساڵی 2015 دامەزراوە، گرووپێکی توندڕەون، ئەندامەکانی تۆمەتبارکراون بە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر جولەکە و موسڵمانەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن