سوید: پەنابەرێک دەکوژرێت..بزانە خەڵکی کوێیە

پەنابەرێکی تەمەن 20 ساڵ، لە باشووری سوید، دوای ئەوەی لەگەڵ پێنج گەنجی هەمان تەمەندا شەڕ دەکات، گیان لە دەست دەدا.

پۆلیسی سوید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە پێنج گەنج بە گومانی کوشتنی ئەو پەنابەرە میسرییەیان دەستگیرکردووە و، 4 گەنجیان تۆمەتبارکراون بە کوشتنی راستەوخۆ، هاوکات پێنجەمیان تۆمەتبارکراوە بە شاردنەوەی تاوانەکە، جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون، لەلایەن پۆلیسەوە ناسراون و تۆماری تاوانی پێشتریان هەیە.

جێی باسە، پۆلیس ناسنامەی قوربانییەکە، یا تۆمەتبارەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە بنەماڵەی قوربانییەکەیان لە کەیسەکە ئاگادارکردووەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن