گۆرانیبێژێکی ڕەچەڵەک پەنابەر، گەیشتە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی گۆرانی Eurovision، دوای ئەوەی دوێنێ بە گۆرانییەکەی ” Tattoo” نیوەی کۆتایی بردەوە.
زەینەب ئەلتەهاوی کە بە “لۆرەین” ناسراوە و خاوەن رەگەزنامەی سویدییە، ساڵی 2012 پێشبڕکێیەکەی بردەوە و، بە گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی ئەمساڵ، لە لێواری حەوتەمین نازناوی وڵاتەکەدایە لە پێشبڕکێیەکی گرینگی ئەوروپادا، کە دوایین بەرهەمی زیاتر لە 150 ملیۆن بینەری هەبوو.
کۆی گشتی 15 گۆرانیبێژ لە نیوەی کۆتاییدا کێبڕکێیان کرد، کە 10یان ڕۆژی شەممە گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی.
سبەینێ پێنجشەممە کۆتایی بە کێبڕکێکە دێت.
جێی باسە، ئۆکرانیا ساڵی ڕابردوو نازناوەکەی بردەوە و بڕیاربوو پێشبڕکێی ئەمساڵ ئەنجام بدات، بەڵام بارودۆخی جەنگەکە بووە هۆی گواستنەوەی پێشبڕکێکە بۆ شاری لیڤەرپوڵی بەریتانیا.