شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی مەڕاسیمی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان دەبن

بەئامادەبونی سەرۆک بارزانی ،هەروەها سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان و بەرپرسانی تری هەرێم و لایەنەسیاسییەکانی هەرێم و بەرپرسانی باڵای حکومی و سیاسیی ئێراق و چەندین شاندی بیانی و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە کوردستان و ئێراق، یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان کرایەوە و،شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش کەپێک هاتبوون لە هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن و کۆڤان ئامێدی ،ڕەحیم ڕەشیدی و مەمێ مەمۆی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئامادەی ئەو مەراسیمە بوون

مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان دامەزراوەیەکی کولتورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵگەی کوردستان بە چیدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون ئەم رۆژە ،ئێستایان دروستکردووە، و
هێمایەکی شۆرشگێری و ئازایەتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەردەخات و بەشێکە لە کات و سەردەمەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ،و بیرهێنانەوەیە بۆ نەوەکان کە سەرکردە مێژوییەکانی کوردستان بە چ قۆناخ و سەردەمێک داڕۆیشتون ئەم سەردەمە زێرینەیان بەرهەم هێناوە ،ئامانجیشیانە لە داهاتوودا ببێتە سەنتەرێکی زانیارو لێکۆڵینەوە بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوو ،بنکەیەک دەبێت بۆ پاراستنی هیمایی شۆرشگێری و یادکردنەوەی موستەفا بارزانی پێشەوایی سەربەخۆی و ئازادی کوردستان
هەرلەمەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی دواتر ئامادەبووان تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران و مۆنۆمێنتی بارزان دانا و سوورەتی فاتیحا بۆ رۆحی پاکی شەهیدان خوێند و لە دەفتەری یادگاریدا یاداشتەکانیان تۆمارکرد .

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن