هەرێمی کوردستان: لەمەودوا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان بە زمانی کوردی دەبێت 

بە فەرمانێکی کارگێڕی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم شوێنەکانی خواردنگە و مۆڵ و تابلۆ و پسولە و شوێنە گەشتیارییەکان ناچار دەکرێن، زمانەی کوردی وەک سەرەتا زمان بەکاربێنن و، بە پێچەوانەشەوە رێککاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

بە فەرمانێکی کارگێڕی، کە بەواژۆی ئەمەل جەلال سەعید، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لەمەودوا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی دەبێت.

لە هەنگاوێکی درەنگ و گرینگدا، فەرمانێکی کارگێڕی لەپێناو پاراستنی مافی دەستووری زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان، پابەندکردنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکانە، کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە زمانی کوردی بێت.

بەگوێرەی فەرمانە کارگێڕییەکە، سەرجەم هۆتێل، مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا و گشت پڕۆژە گەشتیارییەکان، دەبێ زمانی کوردی وەک زمانی یەکەم لە نووسراو، تابلۆ، خشتەی خۆراک و پسولە. …..هتد بەکاربهێندرێت و، ڕێککاری یاسایی دژ بە سەرپێچی کاران دەگیرێتەبەر.

جێی ئاماژەیە، لپێناو پاراستنی زمان و شوناسی نەتەوەیی، سەرجەم وڵاتان و هەرێمەکانی جیهان، هەمان ڕێوشوێنیان بەرامبەر شوێنە گەشتیاری و خواردنگە و کافتریاکان هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن