سەرۆک پارتێکی سوید: پێویستە کۆچبەران ئەمە فێر بن

سەرۆکی پارتی دیموکراتە راستڕەوەکانی سوید، داوای ڕاگرتنی خوێندنی زمانی دایک دەکات بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێشینەی کۆچبەریان هەیە، بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی بە ڕەچەڵەک عەرەبن.

سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید و هاوپەیمانی دژە کۆچبەران جەیمی ئۆکسۆن، ڕایگەیاند، زمانی عەرەبی زمانی ژیانە بۆ کۆچبەرانی عەرەبی لە سوید، هیچ هەوڵێک نادەن بۆ فێربوونی زمانی سویدی و ئەم زمانە فەرمییەش لە ژیانیاندا نییە.

ئۆکسۆن، کە حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پایزی ڕابردوودا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، وتی دەبێت کۆچبەران فێری زمانی سویدی بن لەجیاتی عەرەبی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە فێرکردنی زمانی دایک بە زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکانی سویددا، پارەیەکی زۆری بۆ دەوڵەت تێدەچێت، تێچوونی فێرکردن بە زمانی دایک دەگاتە 2.4 ملیار کرۆنی سویدی (نزیکەی 213 ملیۆن یۆرۆ) بۆ هەر ساڵێکی خوێندن، ئەمەش بەفیڕۆدانی پارەیە، هاوکات یەکخستنی کۆچبەران لەگەڵ رەچەڵەک سویدیدا شکست پێ دێنێت، بۆیە دەمانەوێت پەروەردەی زمانی دایک لە قوتابخانەکانی سوید لاببەین.

زیاتر لە 600،000 کۆچبەری ڕەسەنی عەرەبی لە سوید نیشتەجێن، بە ڕێبەرایەتی سورییەکان کە نزیکەی 210 هەزار کەسیان هەیە، بەدوایدا عێراقییەکان بە 190 هەزار کەس، پاشان فەڵەستینییەکان بە 65 هەزار کۆچبەر و نزیکەی 50 هەزار کۆچبەر لە وڵاتانی عەرەبی باکووری ئەفریقاوە هاتوون، هەروەها نزیکەی 100 هەزار کۆچبەر لە میسر و لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەن.

جێی ئاماژەیە، عەرەبەکان لە سوید نزیکەی 5.7٪ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنن کە نزیکەی 10.45 ملیۆن کەسە.

ڕەنگە بە دڵت بن