داتای فەرمی نێودەوڵەتی دەریخستووە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارە و پەنابەر بوون، گەیشتووەتە 71.1 ملیۆن کەس، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانی وەک جەنگی ئۆکرانیا و، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
ناوەندی چاودێری ناوخۆیی ئاوارە و پەنابەر کە بنکەی لە جنێفە، دەڵێ، ژمارەکە لە ساڵی 2021ەوە بە ڕێژەی 20٪ زیادی کردووە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی بێوێنەی خەڵک هەوڵیانداوە هەڵبێن بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی و پەناگەدا.
نزیکەی سێ لەسەر چواری ئاوارە و پەنابەرانی جیهان هاوڵاتی 10 وڵاتن، لەوانە سوریا، ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئۆکرانیا و سودان هەن، کە بەهۆی شەڕ و ناکۆکییەکان، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەرچاو لە ساڵی 2022 دا. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ساڵی ڕابردوو شەڕی ئۆکرانیا بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 17 ملیۆن کەس.
ناوەندەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ململانێ و توندوتیژی بوونەتە هۆی ئاوارە پەنابەربوونی 28.3 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش سێ ئەوەندەی تێکڕای ساڵانەی دەیەی ڕابردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە 32.6 ملیۆن کەس، ئەوەش بەهۆی کارەساتەکانەوە بووە، لەوانە لافاو و وشکەساڵی، ژان ئیگلاند سکرتێری گشتی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج، کە لە ساڵی 1998 دامەزراوە، وتی، ناکۆکی و کارەساتەکان لە ساڵی ڕابردوودا بەیەکەوە بوون، ئەمەش شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دروستکرد بە ئاستێک کە پێشتر نەبینراوە.
هەروەها شەڕی ئۆکرانیا بووەتە هۆی قەیرانی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا، کە زۆرترین زیانی بە خەڵکی ئاوارە گەیاندووە، بەیەکەوە، هەر ئەم بارودۆخانەش وایکردووە، پێشکەوتنی چەندین ساڵەیان لاواز کردووە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و بەدخۆراکی لە سەرانسەری جیهاندا.