لەچوارچێوەی کۆربەندی نێون ئایینەکان لە شاری پۆتسدام ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان بەهەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین ،چەندین کارو چالاکییان ئەنجام دا ،هەروەها شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە نێوەندی ئەو چالاکییەنەدا ئامادەبونیان هەبوو
ڕۆژانی 10,09,08ی ئەم مانگە کۆڕبەندی نێوان ئایینەکان لە شاری پۆتسدام، و
شاندی هەرێمی کوردستان .
Interreligiösen Forum Potsdam
Delegation aus Kurdistan
بە مەبەستی ئەنجام دانی چەندین کارو چالاکی لە شاری پۆتسدام ، پایتەختی هەرێمی براندنبۆرگ، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردو ئەڵمان بە هەماهەنگی ناوندی ڕەوندی کوردستانی لە بەرلین ،کەپێکهاتبون لە ژیان شێخ سلمان سەرۆکی کۆمەڵە ،دلێر دزەیی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی بەرلین پێشوازیان لە رێکخراوی (نوتەر بؤلێکۆڵینەوەو تەکنەلۆجیا )کرد
هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رەقیب مەحمود کە پێکهاتبون لە (رێکخراوی نوتر، شارەوانی مانگێش ، دهوک، زاخۆ ، شاری مانگێش وهەولێر )و چەند کەسایەتیەک لە ئاینە جیا جیا کانی کوردستان ،لەموسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی بانگێشت کرابوون
ئەمەو لەلایان قەشە بێرنهارد فرێکی سەرۆکی بەشی پەنابەران لە کنیسەی هەرێمەکانی براندنبۆرگ و بەرلین .هەڵسان بە ئەنجامدانی چەندین کارو چالاکی
لەوانە سەردانیکردنیان بۆ کەمپی پەنابەران ،ئەمەش بۆ زیاتر لە نزیکەوە لە رەوشی ژیانیان لەم ناوچەیە ئاگادار بن .پاشان بۆ زیاتر پەیوەندی نێوان ئاینەکان سەردانی کلێسای سەینت پیتەر پۆڵ (کاسۆلیک) و مزگەوتێکی ئەو شارەیان کرد .
لە کۆتایدا گفتوگۆ کرا لەسەر دانانی بەرنامە و کارو چالاکی بۆ خزمەتی زیاتر و لێکگەیشتن و پەیوەندیەکان خرایە بەرنامەی کاری داهاتوو
جێیباسە کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان ،بەهەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گرنگی بە بەهێزکردنی پردی پەیوەندییەکانی گەلانی ئەڵمان وهەرێمی کوردستان دەدەن .