بەگوێرەی میدیاکان، باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بەنیازە لە هاوینی داهاتووەوە، مانگانە نزیکەی 10 هەزار ڤیزا بدات.
کونسوڵی گشتی فەڕەنسا دۆمینیک ماس ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا هەزار کەس دەستنیشان دەکرێن و، ماوەی وەرگرتنی ڤیزە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیراندا دابین دەکرێت.
کونسوڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە زۆری داخوازی ڤیزەی فەڕەنسا، هاوکات سەختییەکانی پەیوەست بە داواکارییەکانی ڤیزەوە، لە ماوەی ساڵی 2022 دا زیاتر لە 86 هەزار ڤیزەی بۆ یونسییەکان دابین کردووە، کە بە ڕێژەی زیاتر لە 7 هەزار ڤیزە لە مانگێکدا بووە، بە نیازیشن بۆ هاوینی دابێت، مانگانە 10 هەزار ڤیزا بدەنە هاوڵاتیانی تونس.
جێی باسە، نزیکەی 850 هەزار تونسی لە فەڕەنسا دەژین، کە ڕێژەیەکی زۆریان ڕەگەزنامەی فەڕەنسییان وەرگرتووە.