ئەڵمانیا: ئەو کتێبانەی لەسەر مێژووی کورد قەدەغەن چاپ و بڵاو دەکرێنەوە

چاپخانەی 49 کتێب لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، پێشانگەیەکی تایبەتی کتێبی بە بەشداریی بەرچاوی کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو شارە، کردەوە، کە تێیدا ئەو کتێبانەی لە ئێران لەسەر مێژووی کورد قەدەغەن، چاپ دەکات و بڵاویان دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 24ی بانەمەڕی 2723ی کوردی، بەرانبەر بە 14ی ئایاری 2023، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، پێشانگایەکی کتێب لەلایەن وەشانگەی 49 کتێبەوە، بە بەشداری بەرچاوی کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو شارە بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر ئەو کتێبانە بۆ فرۆشتن دانرابوون، کە لە ئێران چاپ و بڵاوبوونەوەیان قەدەغەیە.

سدیق بابایی نووسەر و لێکۆڵەر، لەو پێشانگەیەدا سەبارەت بە گرینگی نووسین و بڵاوکردنەوەی کتێب و دێکیۆمێنت، بە زمانە بیانییەکان لەسەر پرسی کورد و مێژووی کورد قسەی کرد و، باسی لەوەکرد، کە دەبێت گرینگی زیاتر بەم کارە بدەرێت، تا گەلانی جیهان زیاتر مێژووی کورد بناسن.

هەروەها لە بەشێكی دیکەدا شارۆخ ئەرژەنگی، بەرپرسی وەشانگەی 49 کتێب، باسی لەوە کرد، کە زۆرێک لەو کتێبانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، مۆڵەت و ڕێگەی چاپیان پێ نادرێت، لەلایەن ئەو چاپخانەیەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن