حکومەتی سوید دەستی بە توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەری کردووە، هاوکات ئەوانەشی مافی پەنابەری کاتییان هەیە، ئەستەمی کردووە بگۆڕدرێ بۆ هەمیشەیی.
بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەری هەمیشەیی، دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکات:
یەکەم: کەسەکە داهاتێکی تەواوی هەبێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی خۆی بکات، جا لە شێوەی موچەیەک بێت لە کارەکەی، یا داهاتی کۆمپانیاکەی خۆی.
دووەم: پێویستە مافی پەنابەری کاتیی هەبێت بەپێی یاسای کاتی.
سێیەم: بەلایەنی کەمەوە تەمەنی 25 ساڵ بێت، یا دەتوانێت نیشانی بدا کە خوێندنی ناوەندی لە سوید تەواو کردووە، یان خوێندنی بیانی هاوتایە.
چوارەم: گرێبەستی کاری دەبێت هەمیشەیی بێت، بۆ نموونە، گرێبەستەکە دەبێت بێ سنوور بێت، یا گرێبەستەکەی لانی کەم بۆ دوو ساڵ بێت.
پێنجەم: پێویستە خاوەن کار وەزارەتی باج ئاگادار بکاتەوە لە کارەکانی داواکار بۆ داواکردنی مافی پەنابەری هەمیشەیی.
شەشەم: نابێت کارەکە لەلایەن هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی دارایی حکومەتەوە پشتگیری بکرێت.
حەوتەم: دەبێت بەلایەنی کەمەوە مەرجەکانی گرێبەستی کار یەکسان بێت بەو مەرجانەی، کە لە گرێبەستە بە کۆمەڵەکاندا لە سوید جێبەجێ دەکرێن، هەروەها جۆری گرێبەستەکانی کارکردنی تاقیکردنەوە (Provanställning) دەتوانێت مەرجی بە دەستهێنانی مافی پەنابەری هەمیشەیی بەدەست بهێنێت، ئەوەش لە هەندێک حاڵەتدا.
هەشتەم: پێویستە نیشتەجێبوو مۆڵەتی ڕاهێنانی پیشەکەی هەبێت، یا مۆڵەتی ڕاهێنانی هەبێت ئەگەر پیشەکە پێویستی بە شتێکی لەو جۆرە بێت، (بۆ نموونە مۆڵەتێک بۆ ڕاهێنانی پیشەی پزیشکی، یان مۆڵەتی شۆفێری تەکسی).
نۆیەم: پێویستە کارەکەی لە دوا ڕۆژی یاسایی مافی پەنابەری کاتی زیاتر دەست پێ نەکات، (بەڵێنی کارکردن، یا واژۆکردنی گرێبەستی کار لێرە بەس نییە).
ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئاسانکاری بۆ بە دەستهێنانی مافی پەنابەری هەمیشەیی دەکەن بریتین لە:
1-بەگوێرەی یاسا، دەبێت کەسی نیشتەجێ بوو خاوەن پیشەی خۆی بێت.
2-دەبێت نیشتەجێبووەکە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڵاتییەکی سویدی کردبێت.