سەرۆکی رێکخراوی IOM لەسەر کۆچبەران چی دەڵێت

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەڵێ، کە کاندیدی ئەمەریکا ئەیمی پۆپ پۆستی سەرۆکی ڕێکخراوەکەی بردەوە و، رایگەیاند، کێشەی کۆچبەران لە وڵاتاندا بووەتە ناوەندی مشتومڕی سیاسی.

ئەیمی پۆپی ئەمەریکی، لە تەمەنی 49 ساڵیدا دوێنێ دووشەممە (15ی ئایاری 2023) بوو بە یەکەم ئافرەت، کە ببێتە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و، بەڵێنی دا ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێ بکاتەوە، چونکە کێشەی کۆچبەران لە زۆربەی وڵاتاندا بووەتە ناوەندی مشتومڕی سیاسی، ژمارەی کۆچبەران لە جیهاندا لە ساڵی 2020دا گەیشتە 281 ملیۆن کەس.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، پۆپ وتی، کێشەکان زۆر گەورە بوون بۆ پاراستنی دۆخی ئێستا، ئێمە هێشتا بە شێوەیەک لە ڕێگا کۆنەکاندا گیرمان خواردووە بۆ سەیرکردنی کۆچ.

جێی باسە، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM، لە ساڵی 1951 دامەزراوە و، حەوت ساڵ لەمەوبەر بوو بە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن