دەستەڵاتی دادوەری سوید زیندانیکردنی پەنابەرێکی دا، کە بە شێوەی شەرعی ئیسلامی مەڕێکی سەربڕیوە و وێنەی گرتووە.
تەلەفزیۆنی TV4 بڵاوکردەوە، کە مێژووی سەربڕینی مەڕێک بە شێوەی ئیسلامی، دەگەڕێتەوە بۆ کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، کە مەڕێکی کڕیوە و، دواتر ڤیدیۆی کوشتنەکەی گرتووە، ئەوەش بووەتە بەڵگە لە سەری.
هەروەها پەنابەرەکە وتوویەتی، پێشتر دەرمانی بەنجی بە مەڕەکە نەداوە، وەک لە سوید دەکرێت، چونکە ئەو کردارانە لەگەڵ سەربڕینی ئیسلامدا ناگونجێت.
دادگا پەنابەرەکەی بە دڕندەی دژ بە ئاژەڵ تاوانبار کرد و سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی کردنی بەسەردا سەپاند، بەڵام ڕەتی کردەوە تۆمەتەکە توندتر بکات وەک داواکاری گشتی داوای کردبوو، چونکە گەنجەکە هیچ تۆمارێکی تاوانی پێشتری نەبووە.
کەیسەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوانێکی زۆری لێکەوتەوە، کە زۆربەیان ئیدانەی کردەوەکانی گەنجەکەیان کرد و توڕەیی زۆریان دەربڕی.
جێی باسە، باڵی ڕاستڕەوەکان ئەوەیان بەکارهێناوە بۆ قسەکردن لەسەر جیاوازی کلتووری لە نێوان سویدییەکان و کۆچبەران، لەوانە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئاژەڵەکان.