لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا، شەقامێک بە ناوی شەهید ”ژینا ئەمینی”، کچە کوردی تەمەن 22 ساڵەی خەڵکی شاری سەقزەوە کرا، کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لە تاران شەهید کرا.
مارینا هانکە، ڕاوێژکاری شارەوانی شاری ڤیەننا و ئەندامانی حیزبی سۆسیال- دیموکراتی نەمسا، ڕایگەیاند، بۆ هاوپێوەندی لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، شەقامێک لەو شارە بە ناوی شەهید ژینا ئەمینییەوە کراوە.
حیزبی سۆسیال- دیموکرات و شارەوانی نەمسا، لە بەیاننامەی خۆیاندا، سەرەڕای پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕژێمی ئیسلامی، ئەمە یەکەم جارە لە جیهان بە دەنگی ئەندامانی شورای شار، ناوی شەهید ژینا ئەمینی بە شێوەی هەمیشەیی لەسەر یەکێ لە شەقامەکان دادەنرێت.