ئەڵمانیا: لەسەر تاوانێکی سەیر پێنج پەنابەر سزا دەدرێن

دادگای هەرێمی شاری درێسدنی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە مۆزەخانەی “سێلەری سەوز”، سزای بەسەر پێنج پەنابەردا سەپاند.

دادگا ئەو پێنج گەنجە پەنابەرەی بە تۆمەتی سوتاندن و دزیکردن بە چەک و زیان گەیاندن بە ماڵ و سامانی گشتی تاوانبار کرد و، سزای بەسەر سێ پیاوی خێزانێکی بەناوبانگی عەرەبی لوبنانیدا سەپاند، کە تەمەنیان لە نێوان 26، 27 و 29 ساڵدایە، بە شەش ساڵ و سێ مانگ، پێنج ساڵ و دە مانگ، شەش ساڵ و دوو مانگ، بۆ هەریەکەیان.

لە بەرانبەر کەمکردنەوەی سزاکانیان، تاوانبارەکان بەشێک لەو کەلوپەلانەی دزیبوونیان، گەڕاندنیانەوە.

یەکێک لەو دوو برایە بە چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانی سزادرا، دادگا بڕیاریدا کە ئەو تۆمەتبارەکان دەبێت پارەی زیانەکانی مۆزەخانەکە و سندوقەکان  بدەن.

دزەکان دزینی کۆمەڵێک زێڕیان ئەنجامداوە، کە لە ساڵی 1723 و لە کاتی فەرمانڕەوایی فەرمانڕەوای ساکسۆن، ئۆگوستۆسی بەهێز دروستکرابوون، ئەو شتانە لە باڵەخانەیەکدا هەڵگیراون کە بە ژێرزەمینی سەوزی درێسدن ناسراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن