فەرەنسا: پەیمانی پاراستنی پێداویستییەکانی زستانە دەدا 

حکومەتی فەرەنسا دوای پشووی هاوینە لە ڕۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و، چەندین بابەتی باسکرد، کە دیارترینیان بەرزبوونەوەی نرخەکان و ڕێژەی وزە بوو لە ترسی زستانێکی سارد.

لە یەکەم کۆبوونەوەیدا دوای پشووی هاوینە، بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن، فایلی قورس خرایە سەر مێزی گفتوگۆی کابینەکە، کە بە وتارێک دەستی پێکرد و تیایدا چەند کونترێکی دڵتەزێن بۆ ساڵی داهاتوو، کە قەیرانی وزە و کەش و هەوا بەڕێوەدەبرێ خرایە بەر باس.

سەرۆکی فەرەنسا لەبەرامبەر قەیران و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پەیوەندی بەوڵاتانی دیکە لەبواری وزەدا، داوای یەکڕیزی کرد.

ماکرۆن وتی: ئێمە چاوەڕوانی جەنگمان نەدەکرد لەسەر خاکی ئەوروپا، بەڵام ئەوە ئەو شتەیە کە بینیومانە و، زیادکردنی ئەو قەیرانانەی کە کۆتاییان بە کاتی زۆری پارە و ئاو و کاڵا و تەکنەلۆژیا هێناوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکارییە گەورەکان روو بدەن.

لای خۆیەوە، حکومەتی فەرەنسا هەفتەی داهاتوو قسەی وەزاری ڕاگەیاند و، پلانی ئامادەکردن بۆ پاراستنی پێداویستیەکانی وزە پێش چوونە ناو زستانی داهاتوو دەخاتەبەر باس.

ئۆلیڤیەر فێراند، وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا گوتی: ئێمە بەدوای بەدیلی دابینکردنی وزەی ڕوسیادا گەڕاین و پشتگیری نرخی سووتەمەنیمان کرد، وە داوای لە هەمووان کرد، کە بەشداری لە پلانێکی توند و تۆکمەدا بکەن لە بەکارهێنانی وزەدا.

لە ئەنجامی ئەو دۆخە سەختانەدا، ماکرۆن داوای لە فەرەنسییەکان کرد، کە ئامادەکاری بکەن بۆ قوربانییەکان لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی یەک لەدوای یەک، چونکە حکومەت پلانی چاکسازی ئابووری دادەنێت.

حکومەتی فەرەنسا زیاتر لە 20 ملیار یۆرۆی خەرجکردووە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی گاز و کارەبا، بەڵام یارمەتیدانەکانی تا کۆتایی ئەمساڵ دەوەستێت.

ڕەنگە بە دڵت بن